حكومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندی منداڵانی ئۆتیزم دەرکرد

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەنجامدانی پشكنین و چارەسەركردنی منداڵانی ئۆتیزم لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومییەكان دەكرێتە خۆڕایی". 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیاردرا لەسەر ئەنجامدانی پشكنین و چارەسەركردنی منداڵانی ئۆتیزم بێبەرامبەر ئەو هەنگاوەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەكانیانە". 
  

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی تەندروستی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون، بە هەماهەنگی كاری پێویست ئەنجام بدەن، تاوەكو گشت منداڵانی ئۆتیزم بێبەرامبەر لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان سوودمەندبن. 


PM:07:50:02/06/2022