سلێمانی.. داوای ئازادکردنی چوار شۆفێری تەکسی دەکرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای ئازادکردنی چوار شۆفێری تەکسی دەکات. 

کاسترۆ مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە داواكارییەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لای هەموولایەک ڕوونە ماوەیەکی زۆرە شۆفێرانی تەکسی بە هەموو شێوازێکی مەدەنیانە تەواوی ڕێکارە یاسایەکان گرتەبەر بە گردبوونەوەیان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی سەردانیکردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەی ووزە و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان نوسینی یاداشت لە پێناو گەیاندنی پەیامەکەیان بۆتەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە خۆی لە هەرزانکردنی نرخی بەنزین و زیادکردنی ڕێژەی بەنزیخانەکان بۆ چوار بەنزینخانە بۆ شۆفێرانی تەکسی دەبینیەوە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە داواکاریەکەیان بەهەند وەرنەگیرا ئەوانیش بەردەوام بوون لەسەر داوا ڕەواکەیان ئەوەی جێگای داخە لە ئێستادا چوار لە شۆڤێرانی تەکسی لەبەردەم ماڵەکانیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراون، چوار ڕۆژە لە زینداندان ئازاد نەکراون بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، داواکارم لە تەواوی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەپێناو ڕێگریکردن لەبەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان ئازادی ڕادەربڕین گردبوونەوە ناڕەزایەتیە مەدەنیەکان پشتیوانی خۆیان بۆئازادکردنی دەست بەسەرکراوان نیشان بدەن کەلەپێناو خواستێکی گشتی لەمەیدان بوونە داوای بابەتێکی گشتیان کردوە. 


PM:04:46:03/06/2022