گەرمیان.. گەنجێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکى دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری لەڕووباری سیرواندا خنکا

ئەمڕۆ٣ی حوزەران هەینی، مقەدەم عەلی جەمال قەدوری لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، گەنجەکە ناوی (زیرەک خلیل عبدللە) لەدایکبووی
٢٠٠٣ یە، بەوتەی کەسوکاری ناوبرا بەمەبەستی مەلەکردن  ڕووی لەڕوباری سیروان کردوەو لەکاتی مەلەکردندا خنکا
.

هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتیشی دوای گەشتنی مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار و تیمی غەواز توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار دەکرێت. 



PM:08:32:03/06/2022