هەولێر.. بەهۆی کەمئاوییەوە هاوڵاتیان گرد بوونەوە

لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، بەهۆی کەمی و نەبوونی ئاو هاوڵاتییان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییانی گەڕەکی ئاڵتون سیتی لە شاری هەولێر بەهۆی کەمئاوییەوە گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی،  سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ سپی باسی لەوەکرد، ماوەی مانگێکە بەهۆی ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن، کە ئەمە سێ ساڵە توشی ئەو گرفتە دەبنەوە.


ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، کێشەکە لە کۆمپانیای خاوەن پڕۆژەکەوەیە، کە ساڵانە هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی بیرەکان، لەگەڵیدا ١٠ بۆ ١٥ مەتر دایاندەگرێت، بەڵام ئەمە چارەسەری کێشەکە ناکات، یان ئەوەتا بیانداتەوە بە حکومەت، یاخود دوو بیری تایبەت بە خەڵکی گەڕەکەکە لێبدات تا چارەسەری کێشەکە بکات.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵیش وەک دوو ساڵی رابردوو گرفتی وشکەساڵی هەیە، تا ئێستاش لە هەریەک لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وشکەساڵی راگەیەندراوە.

 

 

 



PM:12:26:04/06/2022