لە دهۆک دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆفێرانی تەکسی گردبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خراپی کوالێتییەکەی بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 
هەربەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شۆفێران شەقامی سەرەكی (دهۆک – هەولێر)یان داخستووە و داوای هەرزانکردنی نرخ و باشکردنی کوالێتی بەنزین دەکەن.


PM:05:36:04/06/2022