هەولێر.. پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

کاتژمێر ٢:١٢ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، رایگەیاند " کاتژمێر ١١ی دوێنێ شەو دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە بوونی رووداوێکی کوشتن، دەرکەوت کەسی کوژراو پێشمەرگەیەو تەمەنی ٣٨ ساڵە".

 

بەرەبەیانی  ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ٦ی حوزەیران، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، رایگەیاند "رێکەوتی ٥ی حوزەیران، کاتژمێر ١١ی شەو دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گوندی (عارەب کەندی نوێ)- (قەریەتاغ)، ھێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەوا کەسی کوژراو ناوی (ھەرێم ابراھیم صالح)ە و تەمەن ٣٨ساڵە و پیشە پێشمەرگەیە بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە، هەروەها کوڕەکەشی بەناوی (ھەڵۆ ھەرێم)ە و تەمەنی ١٦ساڵە بریندار بووە، پێشتر دانیشتووی کەلار بوونە و ماوەیەکە ھاتوونەتە شاری ھەولێر، ھۆکارەکەشی دوژمندار بوونە و بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە".

 لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و دوای لێکۆڵینەوقە بەڕێز فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ تۆمەتبارانی ئەنجامدەری تاوانەکە دەرکرد.



AM:10:02:06/06/2022