سبەینێ دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" سبەینێ سێشەممە دابەشکردنی بەنزینی عێراقی دەستپێدەکاتەوە".  

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بڕێکی باش بەنزینی (٦٩٠) دیناری لە بەغداوە رەوانەی سلێمانی کرا و لە سبەینێوە لە رێگەی وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزینەوە بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، نەبوون و کەمبوونەوەی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی و بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە پارێزگاکە. 


PM:05:01:06/06/2022