بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكی گرنگی سلێمانی دەگۆڕدرێت


وا بڕیارە لەم مانگەدا ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بگۆڕدرێت و نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە لە شوێنی دەستبەكار ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی (ٍسپی) لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری سلێمانی ئەنجامی دەدات، گۆڕینی ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییە و دانانی نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجەیە لە شوێنی.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو گۆڕانكارییە دوای ئەوە دێت كە تاهیر عەبدوڵا ماوەی نزیكەی سێ ساڵە دەبوو خانەنشین بكرێت، بەڵام ماوەی خزمەتی بۆ درێژكراوەتەوە، هەروەها ماوەی زیاتر لە 15 ساڵیشە لەو پۆستەدایە.




PM:07:29:06/06/2022