لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاردرا

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەلاتی ڕاگرتنی دەوامی تا ٢ ڕۆژ بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە دەرکرد،  و جەختیشی كردەوە، كە ڕاگرتنی دەوام بۆ حاڵەتی كارەساتی سروشتی و ناهەمواری كەشوهەوا دەبێت.

 

وەزارەتی پەروەردە لە فەرمانێكی وزاریدا، كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەدەی لەسەرە،  ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیار درا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ -  لەكاتی ناهەمواری كەشوهەوا بە هەموو جۆرەكانیەوە و كارەساتی سروشتی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی ڕابگرن بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزارەت.

 

ئەمەش لەکاتێکدادەبێت، کە ڕاگرتنی دەوام بەو مەرجە بێت، كە ڕەزامەندی پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی لەسەربێت.



PM:06:25:07/06/2022