کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ بەشەق لە ناو دادگای سلێمانی پەلاماری ژنێکی دانا .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای بینینی گرته‌ڤیدیۆییه‌ك له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێكدا ئاڵۆزی له دادگای سلێمانی دروستبووه، به‌ڕێزیان ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنا، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕاگیرا كه بوبوه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگاداو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگایی‌کردنی یەکێک لە بکوژانی (تاریقی بەقاڵ)، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان کارمەندانی ئەمنی و خێزانی ناوبراو دروستبوو.