ئەو کەسانە ئاشکراکران کە مووچەی نایاساییان هەبووە

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "نزیکەی هەزار کەس کراونەتە شەهید، بەڵام لە ڕاستیدا شەهید نەبوون، هەروەها  ١٥٤ کەس بەناوی بریکاری وەزیر و پارێزگار و پلە باڵا مووچە وەردەگرن، بەڵام جێگەیان نییە کاری تێدا بکەن، جگە لەوەی خەڵک هەیە مووچەی فەرمانبەری و خانەنشینیش وەردەگرێت.  

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی،  ٩٤٨ کەس کرابوونە شەهید کە شەهید نەبوون، ٢٧٥ کەسیان لە هەولێر بوون، ٦١٨ کەسیان لە سلێمانی  و ١١٩کەسیشیان لە دهۆک بوون، هەروەها ٢٧ هەزار و ٨٣٤ کەس ناوییان وەک کەمئەندام نوسراوە و مووچەیان وەرگرتووە و کەم ئەندام نەبوون."  

باسی ئەوەشی کرد، چوار هەزار و ١٨٩ کەس دوو مووچەیان وەرگرتووە، هەبووە دوو مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە، هەیە فەرمانبەرە و خانەنشینە، هەشە دوو مووچەی فەرمانبەری هەیە."  

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی چاکسازی، " ١٥٤کەس بەناوی بریکاری وەزیر و پارێزگار و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە، مووچە وەردەگرن و جێگەیان نییە کاری تێدا بکەن، هەر بە پێی هەمان ڕاپۆرت، نزیکەی ٢٠ ملیار دینار بۆ کرێی خوێندنی منداڵانی شەهید خەرج کراوە."  



PM:03:07:14/06/2022