نەوەی نوێ بریار لەسەر دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق دەدەن


فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، بۆ دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی بڕیاری جوڵانەوەكەیانن.

رێبوار ئەورەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "پاش ئەو گۆڕانكاریانەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق هاتە پێشەوە، وەك پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكەینەوە كە پابەندی بڕیاری جوڵانەوەكە و سەرۆكی جوڵانەوەكەمانین، چ بە دەستلەكاركێشانەوەی ئێمە لە پەرلەمان یاخود دەنگدان بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت".

هەروەها وتویەتی "بڕیاری كۆتایی لای جوڵانەوەكە و سەرۆكی جوڵانەوەكەمانە و ئێمەش وەك پەرلەمانتاران پابەند دەبین".

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق 9 كورسییان هەیە و لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد (هاوپەیمانی لە پێناو خەڵك)یان پێكهێناوە.



PM:08:52:14/06/2022