دژەتیرۆری کوردستان لەسەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی ڕوداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکەی هەولێر ڕونکردنەوە یەکی  بڵاو کردەوە و دەڵێت "جێی مەترسی نییە".


دژە تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیران ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر ١ پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە  دەڵێت "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی ناوخۆییە و بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت ". 

دژە تیرۆری کورستان لە کورتە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوەشی وت "ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە، هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە."



PM:04:42:15/06/2022