ئامێدی .. شەڕێکی قورس لە نێوان پەکەکە و تورکیا درێژەی هەیە


لە چوارچێوەی ئەو ‌هێرشە بەردەوامەی سێ مانگە سووپای تورکیا کردوویەتە سەر ناوچەی ئامێدی، دوێنێ جارێکی تر شەڕێکی قورس لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا، ئەمجارە پەکەکە هێرشیکردووە.

هەواڵە بەراییەکانی شەڕی ئەو دەڤەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شەڕێکی قورس لە گوندەواری دەڤەری نهێل سەر بەقەزای ئامێدی بەتایبەتی لە گوندەکانی ( کورکو و بناڤی و نزیك چیای ئەلهۆ ) لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە دوێنێوە تا ئەمرۆ بەردەوامە زۆر بە سەختی درێژەی هەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەڤەرە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە لەو شەڕەدا خەڵکی گوندەکانی ئەو دەڤەرە جگە لە دەنگی تۆپ و بۆردومانی فڕۆکە، دەنگی هەموو جۆرە چەکێکیی بچووکیش دەبیستن.

تا ئێستا نە سووپای تورکیا و هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە هیچ راگەیاندنێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، سەرچاوە هەواڵیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هۆکاری بڵاونەکردنەوەی چالاکییە لەلایەن پەکەکەوە دەگەڕێتەوە بۆسەختی شەڕەکە.



PM:02:16:16/06/2022