پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" سبەینێ هەینی له (٣٣) به‌نزینخانه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی، ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌نزینی (٨٠٠) دیناری بۆ هه‌ر لیترێك ده‌كرێت".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد له ئه‌حمه‌د موفتی بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی به‌نزینی نۆرماڵ به‌نرخی (٨٠٠) دینار بۆ لیترێك كرا".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له سبه‌ینێوه ڕۆژانه له (٣٣) به‌نزینخانه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی، ده‌ست به دابه‌شكردنی بڕی زیاتر له (یه‌ك ملیۆن) لیتر به‌نزین بكرێت و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا ئه‌وله‌ویه‌ت به دابینكردنی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی ده‌بێت و دواتر هه‌موو ئۆتۆمبیلێك ده‌گرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌شێوازی دابه‌شكردنی به‌نزینیش لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سبه‌ینێ له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی تاك و جوت ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌نزین ده‌كرێت له ته‌واوی سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌وت و كانزاكان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕاسپێردران به چاودێریكردنی وردی قه‌باره‌و كوالیتی و نرخ و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه به كوالیتی باش بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان.