سەردانكردنی كەسوكاری سزادراوان راگیرا


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەهری بڵاوبوونەوەی كۆلێراوە، سەردانكردنی كەسوكاری سزادراوان بۆ ماوەیەكی كاتی رابگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا، بڕیاردرا بە راگرتنی كاتی سەردانی كەسوكاری سزادراوان لە چاكسازیییەكان تا باشبوونی دۆخەكە.

ئەمڕۆ لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای كۆلێرا تۆماركرا.



PM:11:38:19/06/2022