سیستەمی تاک و جوتی دابەشکردنی بەنزین هەڵوەشایەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سیستەمی دابەشکردنی بەنزین بە تاک و جووت کۆتای دێت .

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک وجووت نامێنێت سەرجەم شۆفێران دەتوانن بەنزین وەربگرن لەو ویستگانەی بۆیان دیاری کراوە".

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند کە ئەمڕۆ بەنزینی نۆرماڵی ٨٠٠ دیناری لە ١٣ وێستگە لەناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت، کە لە بنچینەدا بەپێی سیستەمی تاک و جووت بوو، بەڵام سیستەمەکە هەڵوەشێندرایەوە چیتر نامێنێت.

 



AM:10:19:20/06/2022