دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەدرییەكان، پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوە دەكات


وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات، بەڵام ئاماژە بە بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە نەكراوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەسەر داوای ژمارەیەك پەرلەمانتار بەگوێرەی ماددەی 58ی دەستوری عێراق رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەیەكی نائاسایی دەبەستێت.

هەفتەی رابردوو فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق كە ٧٣  كورسییان هەیە لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە پەرلەمان راگەیاند.



AM:12:11:21/06/2022