ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی لە هەولێر گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەكسی لە هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا، کە بە هۆیەوە ڕێگەی سەرەکی نێوان (هەولێر- كۆیە)یان داخست. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەكسی لە هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

هەربەپێی زانیارییەکان، شۆفێران لە ئێستادا ڕێگەی نێوان (هەولێر- كۆیە)یان داخستووە، بەوتەی شۆفێران پێشتر لە شاری هەولێر چوار بەنزینخانە تایبەت كرابوو بە تاكسی، بەڵام ئێستا سەرجەمیان دراون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، هەروەها كوالێتی بەنزینەکە زۆر خراپە و تووشی زیانی زۆری ماددی كردونەتەوە و فیول پەمپی چەندین ئۆتۆمبێل سوتاوە.




PM:12:18:21/06/2022