"بڕیاری لێخۆشبوونی (١٥%)ی قەرزی ئاو بۆ سێ مانگی دیکە درێژکرایەوە"

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیاری لێخۆشبوونی (١٥%)ی قەرزی ئاو بۆ سێ مانگی دیکە درێژکرایەوە". 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە"  لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی ئاون، حكوومەت بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی (١٥%)ی قەرزی كرێی ئاوی بۆ سێ مانگی دیكە درێژكردەوە و ئێستاش هاوبەشان دەتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون جێبەجێ بكەن". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕوونیشیکردەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی (١٥%)ی قەرزی ئاو لە دوێنێوە كەوتە بواری جێبەجێكردن و تاوەكوو ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵ كاری پێدەكرێت، بەڵام لە دوای ئەم وادەیەوە بە هیچ شێوەیەك جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.


PM:01:33:21/06/2022