بەوێنە...سەفیناز بەهۆی ئەم جلانەوە دادگای دەكرێت

سەماكاری بەناوبانگی بەڕەگەز ئەرمەنی سەفیناو، بەهۆی لەبەركردنی جۆرە جلوبەرگێكەوە دادگای دەكرێت.
سەفیناز لەیەكێك لە ئاهەنگەكانیدا كە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سازیكرد، بە جلێكی سەماكردنەوە دەركەوت كە شێوەی ئاڵای میسر بوو.
جلەكانی ئەو سەماكارە لە ڕەنگەكانی سور و سپی و ڕەش پێكهاتبوو، هەروەها داڵێكی زەرد لە ناوەڕاستی جلەكانیدا و لەسەر سكی بوو، ئەمەش بووە هۆی توڕەكردنی چەند لایەنێكی سیاسی و بەشێكی میسرییەكان.
كوتلەكانی شۆڕش داوای یاساییان لای داواكاری گشتی تۆماركردووە بە تۆمەتی شكاندنی پیرۆزی ئاڵای میسری لەلایەن ئەو سەماكارەوە، لای خۆشیەوە داواكاری گشتی بڕیاری بانگكردنی سەفینازی داوە بۆ وەرگرتنی وتەكانی.






PM:02:32:04/08/2014