بەڕێوەبەرایەتییەك ١٤ هەلیكاری راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ۱٤ هەلیكاری بەشێوەی گرێبەست  راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەمەبەستی بۆیاخی هێڵكاریكردنی سەر شەقامەكان (۱٤) هەلیكار ڕادەگەیەنێت بۆ هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەی گرێبەست.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی ئارەزووی كاركردن دەكەن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بكەن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

۱. هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
۲.دانیشتووی سنوری ئیدارەی گەرمیان بێت.
۳. بڕوانامەی شەشی ئامادەیی، میكانیك و پیشەسازی كەمتر نەبێت.
پێداویستیەكان:
۱. كارتی نیشتمانی یان پێناسی باری كەسێتی (جنسێ)
۲. كارتی زانیاری
۳. دوو وێنە
تێبینی// ناو تۆمار كردن لە سبەینێ سێشەممە دەست پێدەكات تاكو ڕۆژی دوو شەممە ٤/ ۷/ ۲۰۲۲ كۆتا ڕۆژی ناوتۆماركردن دەبێت.



PM:09:29:27/06/2022