ئەنجامی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد

چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ماڵی مام جەلال لەشاری بەغدا كۆبوونەوە و باسیان لە "یەكلاییكردنەوەی پێكهێنانی حكومەت" كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی كۆبوونەوەكەی ئەمشەو "دواین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و كاركردن بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە بتوانێت سەرجەم ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنێت تاوتوێ كراوە."  

دوای كشانەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی كە براوەی دووەمی شیعەكانە دەستی بە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردووە.



PM:11:44:27/06/2022