"تورکیا ئەندامیەتی فینلاند و سویدی لە ناتۆ پەسەندکرد"

سەرۆکایەتی فینلەندا رایدەگەیەنێت" تورکیا رازی بووە بەوەی هەریەکە لە فینلەندا و سوید ببن بە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ". 

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەدرید لەگەڵ سەرۆکی فینلەندا، سەرۆک وەزیرانی سوید و سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەوە

دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتی کۆماری فینلەندا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەیان، سەرۆکی وەزیرانی سوید، سەرۆک کۆماری تورکیا و سکرتێری گشتی ناتۆ رێککەوتنێک واژۆ کراوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بەپێی رێککەوتنەکەش تورکیا پشتیوانی لە ئەندامیەتی فینلاند و سوید لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکات". 


PM:10:30:28/06/2022