لە ئێران دوو بەندکراو لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج جێبەجێکرا کە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت بە ناوەکانی مەجید بەراتی و فەرزاد گەڕاوەند، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو بەندکراوە حەوت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکە کەسی گواسترابوونەوە.

سێ ڕۆژ پێش ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندی شاری تەبرێز سێ بەندکراوی دیکە لە سێدارەدران. 


PM:01:16:01/05/2024