لێپرسراوێکی کورد لە کەرکوک لادەبرێت‌و عەرەبێک‌ لە شوێنی دادەنرێت( بەڵگەنامە )

بەرپرسێکی کورد لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە کەرکوک لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوەو کەسێکی بەڕەگەز عەرەب لە شوێنی دادەنرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووەو، بەرواری ٢٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ی لەسەرەو لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دەرچووە،  بە فەرمانێکی وەزاری، محەمەد فەخری رەشید کە بەرپرسی بەشی فرۆشیارییە و کوردەو لە پشکی " یەکێتی " یە، لە کارەکەی لابراوەو لە بری عەدنان محەمەد خەلەف کراوە بە بەرپرسی ئەو بەشە کە بەرەگەز عەرەبە.

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و گەڕانەوەی سوپاو هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کەرکوک و پاشەکشەی دامەزراوەکانی هەردوو حیزبی حوکمڕانی یەکێتی و پارتی لە پارێزگای کەرکوک، چەندان پۆستی جیاجیای گرنگ لە کورد سەندراوەتەوەو لە شوێنیان عەرەب، هەندێکجاریش کەسانی تورکمان دانراون.


 دەقی بەڵگەنامەکە..



PM:04:43:30/06/2022