لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەشێك لە هاوڵاتییان پێشتر بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زەرەرمەندبوون". 

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" ئەو هەوڵانەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گیراونەتە بەر هیچ ئەنجامێكیان نابێت، چونكە ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقدایە". 
ئەوەشی خستەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوەیە و دیارنییە كە نرخی نەوت تاوەكو كەی لەم نرخەی ئێستادا دەمێنێتەوە و ئەگەر ئەو بڕیارە بدرێت و دۆلار هاوشێوەی پێشتر لە بانكی ناوەندییەوە بە نرخیكی كەمتر بخرێتە بازارەوە ئەوا بانكەكە متمانە لە دەستدەدات بۆیە بانكی ناوەندی بڕیاری لەو شێوەیە نادات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر كە ئەو بڕیارە لەلایەن بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقەوە دراوە بەشێك لە هاوڵاتییان زەرەرمەند بوون، بۆیە هەر بڕیارێك بدرێت ئەو كەسانە دەبێت قەرەبووبكرێنەوە.


PM:06:21:01/07/2022