تەنها لەم چەند ڕۆژەدا دەست بەسەر هەزاران چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆ هەزاران جۆری چەک دەستیان بەسەردا گیراون، تا ئێستاش هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەریمی کوردستان بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینی ١ی تەمووز، بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر دوو هەزار ٢٢٨ جۆر چەکی دەمانچەدا بگرن.

هەروەها،  هەزار و ٨١١ فیشەکی دەمانچە، ٧٤٨ چەکی جۆری کڵاشینکۆف، ٩ هەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف، ٣ هەزار و ٢٢٢ تاپڕ و بادی و ٢٦ هەزار و ٥٢٣ فیشەکی تاپڕدا بگرن.

 



PM:09:39:01/07/2022