ئەندام پەرلەمانتارێکی پارتی نهێنییەکی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت" ئاشکرایە ئەو گروپەی هێرشیانکردۆتە سەر کۆرۆمۆر سەر بەکێ و چ لایەنێکن"، دەشڵێت" پێشتریش کۆمپانیای کار و پێشرەو دزەیی ویستیان گرێبەست بکەن بۆ هەناردەکردنی غازی هەرێم بۆ ئەوروپا بە هەمان شێوە ئێران هێرشیکردە سەریان". 

شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، سەبارەت بە ئامانجگرتنی كێلگه‌ی غازی كۆرمۆر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" ئەو هێرشەی سەر کۆرمۆر ئەوە یەکەمجار و دواجاریش نابێت کە میلیشییاکانی نزیک لە وڵاتێکی دراوسێ، کە ئێرانە چەندین جارە هێرشدەکەنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر، هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانی دێت بۆ ئەمریکا، کە چەندین ڕێککەوتنی گرنگی لە بواری گاز و وزەدا کردبوو، دیارە عێراق بای چەندین ملیار دۆلار غاز لە ئێران دەکرێت بە مەبەستی وەبەرهێنانی کارەبا، پێشتریش کە کۆمپانیای کار و (پێشرەو دزەیی) ویستیان گرێبەست بکەن بۆ هەناردەکردنی غازی هەرێم بۆ ئەوروپا بە هەمان شێوە ئێران هێرشیکردە سەریان". 

دەشڵێت" ئێستاش لای حکومەتی فیدراڵ و هەرێمیش ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو گروپەی هێرشیانکردۆتە سەر کۆرۆمۆر سەر بەکێ و چ لایەنێکن، هۆکارەکە ئابوری و سیاسیە، ئەگەر سەیری بەیاننامەکانی عێراق بکەی دەڵێت، گروپی لە یاسا دەرچوو، چونکە ئەوان دەیانناسن ئەو گروپە کە دێن بە بازگەکانی عێراق چ هێزە عێراقییەکانی ناوخۆی یا ئەوانەی حەشد بێت تێدەپەڕێن و هێرشدەکەنە سەر کۆرمۆر دەزانن کێن و سەر بە کێن". 

وتیشی" ئەوە ئێمە دوو ڕۆژە هاتوینەتە بەغداد کۆبوونەوەی پەرلەمانمان هەیە بە یەک و شەش نە باسی هێرشەکە کراوە نە ئیدانەکراوە لە لایەن پەرلەمان و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و بەرگری، لە کاتێکدا زیانی یەکەم لەم هێرشە بەر هاوڵاتیانی هەرێم کەوتووە بەهۆی بچڕانی کارەباوە تەنانەت کاریگەری لەسەر پارێزگای نەینەواش کرد نەک تەنها هەرێمی کوردستان، هەرە هۆکاری بێدەنگی پەرلەمانیش ئەوەیە ناوێرن چونکە دەزانن گروپی هێرشکەر کێن و سەر بەکێن، بۆیە یەکسەر پەنجەی تۆمەتیش بۆ ئێران ڕادەکێشرێت، چونکە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە بۆ پشتبەستنی عێراق خۆی بە غازی خۆی لە کۆرۆمۆرەوە زیانمەندی یەکەم لێی ئێرانە، چونکە ساڵانە عێراق بایی چەندین ملیار دۆلار غاز لە ئێران دەکڕێت، هەر ئەوەی محەمەد شیاع سودانیش پێشتر وتی، عێراق لە مەودوا خۆی پشت بەخۆی دەبەستێت بۆ وەبەرهێنانی غازی سروشتی". 

جەختیشیکردەوە، ئەو هێرشەی کۆرۆمۆر هەروەک چۆن یەکەمجار نیە، دواجاریش نابێ، عێراق هەر ڕێککەوتنێک بکات بۆ هەناردەی ئەو غازە بە دڵنیایی دووبارە دەبێتەوە.


PM:09:31:29/04/2024