لە بارەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین و کوالێتیەکەی ڕوونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، "بابەتی گرانبوونی سوتەمەنی بابەتێکی جیهانییە، هەمیشە وتومانە بازاری سوتەمەنی بازارێکی جیهانییە و لە هەموو جیهاندا نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بەڵام بەنزینی ٨٠٠ دیناری بەردەوامی دەبێت".

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەمڕۆ ٢ی حوزەیران ڕایگەیاند "بابەتی گرانبوونی سوتەمەنی بابەتێکی جیهانییە، هەمیشە وتومانە بازاری سوتەمەنی بازارێکی جیهانییە و لە هەموو جیهاندا نرخەکەی بەرزبووەتەوە وەک ئەوروپا و ئەمریکا و دوێنێش لە دوبەی هەمان کێشە دروستبوو
."

 

 وتیشی "جوڵەی سیاسی کاریگەری لەسەر بازاری سووتەمەنی هەیە، هەروەها شەری نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، نا سەقامگیری لەسەر بارودۆخی سووتەمەنی دروستکردووە، وتیشی ئەوەی ئێمە بەدەستمانەوەیە و دەبێت بەردەوامی پێ بدەین و لەگەل بارودۆخەکە برۆین، ناتوانین خۆمانی لێ جیابکەینەوە."

 

لە سەر هەرزان بوونی نرخی سوتەمەنی باسی ئەوەی کرد، ناتوانین پێچەوانەی بازارەکان بجوڵێینەوە، دەبێت بە گران بیکڕین و بە گران بیفرۆشینەوە، ئەگەر وانەبێت دەبێت بەنزینخانەکان دابخەین، ئاشکراشیکرد، کاریگەری بۆرسەمان لەسەرە، بەڵام هێشتا ئێمە وەک ئەوان نین و نرخەکانمان هەرزانترن، ئەگەر وەک بۆرسە مامەڵەمان بکردایە، ئێستا نرخەکان زۆر گرانتربوون."

 

ناوبراو،  لای خۆیەوە داواکاریی ئەوەیە بەنزینی حکومی بەردەوامی هەبێ، چونکە رێگر بووە لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، ئەو بەنزینە رۆژانە ٣ ملیۆن لیتر دێت و نامێنێت، کەواتە هاوڵاتی قبوڵیەتی و بەدڵیەتی، هەروەها هاوڵاتی سەرپشکە کام جۆرەی بەنزین بەکاردەهێنێت و خۆی بریاردەدات."

 

دەشڵێت "هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ وەستانی بەنزینی ٨٠٠ دیناری و حکومەت خۆی پاڵپشتی دەکات و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە. هاوکات بەنزینی 690 دیناری دابەش دەکرێت و لە ئێستادا ژمارەی تاک و جووت بۆ تەکسی نەماوە و هەموو کاتێک دەتوانن وەریبگرن."



PM:02:18:02/07/2022