وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له
راگهیهندراوێكدا ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى دەکات تاسهردانی وهزارهتهكهیان
بكهن، بۆ ئهوهی چهكی پارهكانیان وهربگرن.
ئەمڕۆ شەممە، ٢ی تەمووز، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهیهندراوێكدا
ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، "لیستی ناوی دەرچوان و کاندیدانى
تواناسازى" ههیه، پێویستە لە ١٧ی تهممووز، بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى
خوێندنى باڵا/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى
دارایى لیستى ژمارە ١.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم لیستە تایبەتە بە تێچووی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوە
و هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە
خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
1- پشتگیری شوێنی کار، کە بەردەوامە لە
خزمەت، ئەگەر کاندید (5) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (5) ساڵ لەگەڵ
خۆی بهێنێت.
2- ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو، بەهەر
هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (1) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا
دەبێت خۆیی یان وەکیلەکەی ئامادەبێت.
4) لە (2022/7/17) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى
تواناسازى بکەن.