سلێمانی .. لە شەڕە تەقەیەکدا دوو هاوڵاتی برینداربوون

ئەمڕۆ لە سلێمانی جارێکی تر چەند گەنجێک بە ئۆتۆمبیلی جام رەش و بە چەکەوە هەڵیان کوتایە سەر دوو گەنجی دوکاندار و برینداریان کردن.

ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی جام رەش کە پێنج کەسی تێدابووە چوونەتە سەر دوکانێکی قەساب و دوو برا بە فیشەک و لێدانی دار بریندار دەکەن.

ئەو دوو گەنجە داوایی یاسایی لەسەر هێرشبەران تۆمار دەکەن، بەلآم تا ئێستا ئەو هێڕشەبەرانە دەستگیرنەکراون.

ئەو رووداوە نوێیە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەسەر بڕیار دەردەکەن و داوای سزادانی هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت دەکەن.  



PM:08:09:02/07/2022