ڤیدیۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر بارەگای سەربازی تورکیا لە شیلادزێ

ئەمڕۆ شەممە بۆ جارێکی تر بە مووشەک گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەربازگەی کۆمەڵگای سیرێ لە سنوری ناحیەی شیلادزێ.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کە تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە بارەگاکە گڕی گرت و بۆ چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە نەکوژێندرابوەوە.

هەر ئەمڕۆ بەرامبەر ئەو هێرشە سوپای تورکیا کەوتە تۆپبارانی گوندەکانی نزیک سەربازگەکە و ناوچەی شیلادزێ.

تا ئێستا زیانەکانی سوپای تورکیا نەزانراوە، بەلآم لەمساڵدا چوارجار پێشتر بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر ئەو سەربازگەیە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی میدیا بکە.. 




PM:08:47:02/07/2022