توركیا لێكۆڵینەوە لە كۆنگرەی هەدەپە دەكات


نووسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی پڕوپاگەندەكردن بۆ ڕێكخراوی "نایاسایی" لێكۆڵینەوەی لە كۆنگرەی هەدەپە دەستپێكردووە.

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ یەكشەممە ٣-٧-٢٠٢٢ پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بە دروشمی (ئێمە چارەسەرین) دەستی بەكارەكانی كرد و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی ئەو حیزبە ئامادەبوون.

بەڵام لە كاردانەوەی هەڵوێست و دروشمەكانی ناو كۆنگرەكە، نوسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی پڕوپاگەندەكردن بۆ ڕێكخراوی "نایاسایی"، لێكۆڵینەوەیەكی لە كۆنگرەی هەدەپە دەستپێكردووە.

ئەوەش لە كاتیكدایە كە پێش هەڵبژاردنەوەیان بە هاوسەرۆكانی حزبەكە، هەریەكە لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ڕایانگەیاند هەڕەشەی داخستنی پارتەكەیان دەكرێت.



PM:11:15:03/07/2022