كێشەی نەمانی پارە بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئەمڕۆ چوارشەممە دووبارە لە بانكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كێشەی مووچە سەریهەڵدایەوە و دەوتریت لە بانكەكاندا پارە بۆ دابەشكردنی مووچە نییە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیار بوو دوێنێ سێشەممە مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ڕۆشنبیری و لاوان و كارەبا و خانەنشینانی شارستانی دابەش بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهۆی نەمانی پارە لە بەشێک لە بانکەکانی شاری سلێمانی جارێکی دیکە کێشەی دابەشکردنی مووچە دروست بوو، کە تائێستا مووچەی هەریەک لە (وەزارەتی ڕۆشنبیری و کارەبای سلێمانی) خەرج نەکراوە. 


هەر بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی فشاری خستۆتە سەر کۆمپانیا گەورەکان، ئەوانەی کە پارەی زۆریان لایە، پارەکە ڕەوانەی بانک بکەن تا مووچەی فەرمانبەران بدەن، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت. 


PM:12:40:06/07/2022