ئەستێرەیەکی بەناوبانگی جیهان توشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت

لە دیمانەیەکدا ئەستێرەی دیاری هۆلیود،  نەهامەتییەکانی خۆی ئاشکراکرد،  کە تووشی نەخۆشییەک بووە دەموچاوی هیچ  کەس ناناسێتەوە.

ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود، لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ رۆژنامەی 'Go' دەڵیت، کە هێشتا بەشێوەیەکی رەسمی حاڵەتە تەندروستییکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەستەمی بۆ دروست دەبێت لە ناسینەوەی کەسە نوێیەکان، بەتایبەت لە ئاهەنگەکاندا، لەوەش دەترسێت کە بارە دەروونییەکەی پەرە بسینێت.

ئەو ئەستێرەیە، ئەوەشی خستووتەڕوو، کەس بڕوای پێناکات، دەیەوێت کەسانێک بناسێت کە تووشی هەمان حاڵەت بوون بۆ ئەوەی راستی قسەکانی بسەلمێنێت، ئەمە یەکەم جار نییە کە 'برات بیت' دەڵێت تووشی ئەو نەخۆشییە بووە، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٣ دا بۆ رۆژنامەی " Esquire"هەمان شتی باسکرد بوو، وتبووی "کە زۆربەی کەس رقیان لێمە چونکە وا دەزانن من رێزیان لێناگرم، زۆرێکی تریش وا دەزانن من لووتبەرزم بەڵام ئەو قسانە هیچی ڕاست نین".

ویلیام بردلی ناسراو بە براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی لەدایک بووی ١٨ی دێسمبەری ساڵی ١٩٦٣ لە "شەون" ی "ئۆکۆلاھاما" لە دایکبووە، ناوبراو ئەکتەرێکی ناوداری بواری سینەمایە لە (ھۆلیوود)دا.

 



PM:02:30:07/07/2022