حكومەتی هەرێم بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئاشكرا كرد

حکومەتی هەرێم بری هەناردە و داهاتی نەوتی لەسەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار نەوتمان فرۆشتووە". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لەسەرەتای ئەمساڵ بڕی ٣٤ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار و ١٦٨ بەرمیل نەوتمان لە ڕێی بۆریەوە و هەر بەرمیلێک نەوت بە ٨٦ دۆلار و ٧٣ سەنت فرۆشتووە". 
ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا و لە ناوخۆدا  ٤٠٩ هەزار و ٣٧ بەرمیلیان بە نرخی ٨٤ دۆلار و ٢٣ سەنت فرۆشراوە و کۆی بڕی فرۆشراوی نەوت لەو ماوەیەدا سێ ملیار و ٦٣ ملیۆن و ٣٥٦ هەزار و ٨٩١ دۆلار بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پاری ماوە بۆ مووچە دوای دەرکردنی سەرجەم خەرجیەکانی نەوت بڕی یەک ملیار و ٣٤٣ ملیۆن و ٨٤١ ملیۆن و ٢٣٢ دۆلار بووە.


PM:08:02:07/07/2022