ئەژی ئەمین هێرش دەکاتە سەر دەنگە نەشازەکان

ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری_زانیاری کە ئێستا هەڵهاتووە بۆ هەولێر، دەڵێت"گوێ نەدەن بەو دەنگە نەشازانەی بانگەشە بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەکەن.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە هاتووە:

داوا لە سەركردایەتی سیاسی كورد، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكەم لە سۆنگەی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستانەوە سیاسەتەكانیان دابڕێژنەوە و ئاڕاستەكان هەڵبژێرن نەك هەموو هیواكان بە بەرەیەكدا هەڵبواسن و دواتریش گەلەكەمان لێی زەرەرمەند بێت.

لەكۆتاییدا داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم گوێ نەدەن بەو دەنگە نەشازانەی كە بانگەشە بۆ داگیركەرانی كوردستان دەكەن و دەیانەوێت كوردستان دەستبەرداری مافە دەستوورییەكان و بەرژەوەندییە باڵاكانی ببێت، ئەو دەنگە نەشازانە هاوشێوەی ئەو خۆفرۆشانەن كە لە ساڵانی پێشوودا پێش سوپای داگیركەر دەكەوتن بۆ وێرانكردنی گوند و شارەكانی كوردستان، ئێستاش ئەمانە تەواوكەری هەوڵی داگیركەرانن بۆ بچووككردنەوە و لاوازكردنی كوردستان، بۆیە ڕێگەیان پێ مەدەن و بە زبڵدانی مێژوویان بسپێرن.

 

ئەژی ئەمین

لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری

٨ی تەمووزی ٢٠٢٢



PM:11:52:08/07/2022