هەولێر.. ئەو هۆتێلەی سروودێكی (سەدام حسێن)ی لێدا داخرا

بەهۆی بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی بەعس، هۆتێل رۆزالین لە شاری هەولێر داخرا. 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هۆتێل رۆزالین لە شاری هەولێر  لە بری لافیتەی بەخێرهێنانی میوانان، گرتەیەکی سرودی سەرۆکی رژێمی پێشووی لە بەردەم هۆتێلەکەی دانابوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار، لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار بە ھاوکاری پۆلیسی قائیمقامیەت شوێنەکە داخرا. 


PM:03:57:09/07/2022