ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر ١٩ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
ئەمرۆ ١١ ی تەموز ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له ٢٧ ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ١٩ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە " له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه ده‌بین و، تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كەین و راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ین.