مانگی ڕابردوو ٨٥٥ منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان لەدایكبوون


لە شاری سلێمانی لە مانگی رابردوودا ٨٥٥ منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون كە ٤٤٩ یان كوڕ بوون و ٤٠٦ منداڵیان كچ بووە.

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا  سێ هەزار و ٧٨٩ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە ٩٥٧ نەخۆش داخڵكراون.

هەر بەپێی ئامارەكە، مانگی ڕابردوو ٨٥٥ منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون كە ٤٤٩ یان كوڕ بوون و ٤٠٦ منداڵیان كچ بووە و ٥٢٦ منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی دیكەش لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

ئامارەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەر لە مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٤٦٠ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و ١٤ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و ٩٨ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەبەشی نەبەكام تۆماركراوە و  هەزار و ٢٢٦ سۆناریش گیراوە.



AM:12:15:13/07/2022