وێنە.. خانمە ئەکتەرێکی دیاری ئێران رەگەزی خۆی دەگۆڕێت بۆ پیاو

شوهرە لوڕستانی ئەکتەری دیاری وڵاتی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک رەگەز گۆڕینی خۆی لە ژن-ەوە بۆ پیاو راگەیاند.

شوهرە لوڕستانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەرجەم وێنەکانی بە سەرپۆشەوە سڕییەوە و ناوی خۆی گۆڕیووە (مازیار لوڕستانی) و لە کەوانەیەکیشدا لە بەشێکی زۆری پۆستەکانیدا نووسیوویەتی "شوهرەی پێشوو".
شوهرە، کە لە ئێستادا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ (مازیار لۆڕستانی)، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" مرۆڤ پێویست ناکات خۆی بۆ هیچ کەسێک بسەلمێنێت کە کێیە و ئامانجی چییە لە ژیانیدا، بەڵکو تەنیا پێویستە رووی راستەقینەی بۆ هەموو جیهان ئاشکرابکات و کەموکوڕییەکانی خۆی قبوڵبکات". 

شوهرە لۆڕستانی بەشداری لە چەندین دراما و فیلمی ئێرانی کردووە، کە دیارترینیان درامای ( سێ بە چوار)ە و بە چەندین زمان دۆبلاژ و کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە. 


AM:12:37:14/07/2022