وەزارەتی كارەبا هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان  دەست پێدەكەن.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، پێوەری زیرەك بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەكەیان دیاریكراوە. 

هەروەها دەڵێت، وەزارەتی كارەبا، هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێدەكات.



PM:11:44:14/07/2022