چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری دەكەن


ئەندامێكی دەستەی گشتی رەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی میكانیزمی دەستنیشانكردنی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران داناوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوی كاندیدەكەی ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە، رەحیم عەبودی ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیكمە بە میدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، هەریەك لە مستەفا كازمی و محەمەد شیاع سودانی لە دیارترین كاندیدەكانی چوارچێوەی هەماهەنگین بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو.

عەبودی روونیكردەوە، بەرنامەی كاری حكومەتی داهاتوو زۆر نزیكە لە داواكارییەكانی شەقام و كاتێك بۆ جێبەجێكردنیشی دیاریكراوە.



PM:11:39:17/07/2022