ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ ی تەموز تەرمی گەنجێک بە کوژراوی لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی دۆزرایەوە.
پەیامنێری " سپی " لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو گەنجە ناوی ( کۆیار حەسەن )ە و تەرمەکەی لە ئۆتۆمبیلێکدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوەو، فیشەک بە جەستەیەوە بووەو، دوای خۆی نامەیەکیشی بە جێهشتووە.
پۆلیسی سلێمانی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.