ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
- خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان.
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراق) ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨.