هادی عامری پەیامێک ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح  ڕایگەیاند "ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کەسێک رێکنەکەون، با لەسەر میکانزمێک رێکبکەون و لە پەرلەمان یەکلایی دەکەینەوە." 

 

 هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری کرد و وتی " ئەگەر یەکێتی و پارتی رێکنەکەون، هەڵوێستان چی دەبێت؟ لە وەڵامدا وتی  "پەنا بەخوا رێکدەکەون، بۆچی ئێمە رەشبین بین، پشتیوان بەخوا رێکدەکەون، ئەگەر رێکنەکەون لەسەر کەسێک، با لەسەر میکانزمێک رێکبکەون، لە پەرلەمان یەکلایی دەکەینەوە، من گەشبینیم."

 

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

هادی عامری دەشڵێت  "دوو بابەت هەن، یەکەم، بابەتی برایانی کوردە، لە قسەکانم باسم کرد، هیوادارین برایانی کورد ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە، هەروەها برایانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە جیددی کاردەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی سەرۆکوەزیران لەماوەی ئەم رۆژانەدا."

 

 

ناوبراو  پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی و پارتی کرد و لە پەیامەکەیدا دەڵێت "داوا لە برایانی کورد دەکەم بابەتی سەرۆکایەتیی کۆمار یەکلایی بکەنەوە، هەروەها برایانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی- ش، کە جیددین لە یەکلاکردنەوەی بابەتی سەرۆکوەزیران، بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، پێکهێنانی حکومەت پەلەی تێدا بکرێت."

 



PM:03:24:20/07/2022