چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد و سوننه له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ئاشكراكرد، دەڵێت "هیچ به‌ڵێنێك به كورد و سوننه ناده‌ین".
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی حوزەیران، له لێدوانێكدا حامد مووسه‌وی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "له پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شداری به هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام هیچ گرێنتییه‌ك به هێزه كوردی و سوننیه‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ناده‌ین، ئه‌گه‌ر كورد ره‌تیكرده‌وه به‌شداری له حكومه‌تدا بكات، ئه‌وا بڕیاری خۆیانه".
ناوبراو وتیشی "چوارچێوه‌كه‌یان به‌بێ كورد و سوننه‌ش ده‌توانێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران تێپه‌ڕێنێت".
ئەوەش لە کتێکدا دێت، پێویسته سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت ئینجا سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له په‌رله‌مان کەم ترە لەو ژمارەیە.