مەسرور بارزانی و شاندێکی باڵا سەردانی بەغداد دەکەن

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تەموزی ٢٠٢٢ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیران و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆببێتەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو بەغداد بەڕێكەوت، سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز". 


PM:01:17:23/07/2022