ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تەموز، وەزیرى دارایی و وەزیری
تەندروستى هەرێم رێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنى كێشه‌كانی ده‌رمان و ئامێره پزیشكییه‌كان
و گرێبه‌سته ته‌ندروستییه‌كان.
ئەو هەڵوێستە هاوبەشە لەکۆبوونەوەیەکى هاوبەشى
هەردوو وەزیردا راگەیەنرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست
"ناس کورد" کەوتووە.
ئاوات جه‌ناب نوری وەزیرى دارایی لەکۆبوونەوەکەدا
دەڵێت "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رامبه‌ر
كه‌رتی ته‌ندروستی چونكه ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره كه‌سوكاری ئێمه‌ن".
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به
هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریکرد.
لە کۆتایدا باسیان له‌وه كرد كه هه‌ریه‌ك له
كێشه‌كانی، ده‌رمان و ئامێره پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته ته‌ندروستیه‌كان، به هه‌وڵی
هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌برده‌كرێن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.